مۆندیال

بەیاننامەی فەرمی پۆرتوگال سەبارەت بە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

یاریگا-

بەیاننامەی فەرمی هەڵبژاردەی پۆرتوگال سەبارەت بە دەنگۆی ئەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ كەمپ و مەشقەكانی هەڵبژاردەكەی جێهێشتووە.

ڕۆژنامەی ڕیكۆردی پۆرتوگالی هەواڵێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاشكرایكرد كە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەهۆی كێشەی لەگەڵ فێرناندۆ سانتۆسی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگالدا هەڕەشەی جێهێشتنی كەمپی مەشق و ڕاهێنانەكانی هەڵبژاردەكەی دەكات( درێژەی بابەت).

هەژماری فەرمی پۆرتوگال لە بەیاننامەیەكدا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە: ” ئەمڕۆ پێنجشەممە هەواڵێك بڵاوكرایەوە كە كریستیانۆ هەڕەشەی جێهێشتنی كەمپی هەڵبژاردەی نیشتیمانی دەكات بە هۆی كێشەی لەگەڵ فێرناندۆ سانتۆسی ڕاهێنەر.

پێوویستە ئەوە ڕوونبكەینەوە كە لە هیچ كاتێكدا كاپتنی هەڵبژاردەكەمان هەڕەشەی جێهێشتنی كەمپی مەشق و ڕاهێنانەكانی هەڵبژاردەكەی لە قەتەڕ نەكردووە.

هەڵبژاردەی نیشتیمانی بە دەستەی ڕاهێنەران و یاریزانان و هەموو تیمەكەوە وەك چۆن لە ڕۆژی یەكەمەوە پابەند بوون بەو شێوەیەن و دەیانەوێت باشترین پێشكەشی پۆرتوگال بكەن”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button