مۆندیال

ڕۆناڵدۆ هەڕەشەی جێهێشتنی كامپی هەڵبژاردەكەی دەكات

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی پۆرتوگال هەواڵێكی شۆكهێنەریان سەبارەت بە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی كاپتنی هەڵبژاردەی پۆرتوگال بڵاوكردەوە.

لە یاری پۆرتوگال بەرامبەر سویسرا لە قۆناغی شانزەی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ فێرناندۆ سانتۆسی ڕاهێنەر كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی بەشێوەی سەرەكی بەشداری پێنەكرد و لە خولەكی 73 هێنایە نێو یاریگا.

ڕۆژنامەی ڕیكۆردی پۆرتوگالی ئەمڕۆ لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكرد كە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هەڕەشەی جێهێشتنی كەمپی هەڵبژاردەكەی دەكات.

سەرچاوە پۆرتوگالیەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە دۆن هەڕەشەی ئەوە دەكات كەمپی مەشق و ڕاهێنانەكانی هەڵبژاردەكەی جێبهێڵێت دوای ئەوەی زانی لەسەر كورسی یەدەگە لە یاریەكەیان بەرامبەر سویسرا.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشكردووە كە لە دوای یاریەكەی پۆرتوگال و كۆریای باشوور لە قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی دوای ئەوەی سانتۆس كریستیانۆ دەهێنێتە دەرەوەی یاریگا كێشە لە نێوانیاندا دۆن و ڕاهێنەرەكەدا درووست بووە.

وا بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو هەڵبژاردەی پۆرتوگال ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی مەغریب ببێتەوە لە میانەی یاریەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

بابەتی زیاتر

Back to top button