ئیسپانیامۆندیال

ئینریكی: هەفتەی داهاتوو باس لە داهاتووم دەكەم

یاریگا-

لویس ئینریكی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئاشكرایكرد كە هەفتەی داهاتوو باس لە داهاتووی دەكات لەگەڵ هەڵبژاردەكەی دوای كرانە دەرەوەیان لە یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی مەغریب بوویەوە و یاریەكەش بە بێ گۆڵ كاتی ئاسایی و زیادكرا تەواو بوو پاشان بە لێدانی یەكلاكەرەوە هەڵبژاردەی مەغریب خۆی گەیاندە قۆناغی چارەكی كۆتایی و ئیسپانیاش ماڵئاواییان كرد.

گرێبەستەكەی ئینریكی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی لە كۆتایی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

لە دوای یاریەكە ڕاهێنەرەكەی لارۆخا ووتی: ئەوەی ڕوویدا ئەمڕۆ هەڵەی من بوو، تەواوی بەرپرسیاریەتیەكە لە ئەستۆ ئەگرم، دەمەوێت داوای لێ بووردن لە هاندەران بكەم، هەفتەی داهاتوو باس لە داهاتووم دەكەم.

هەروەها ووتیشی: ئێستا كاتێكی گونجاو نیە بۆ باسكردنی داهاتووم لە هەفتەی داهاتوو كە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیام بینی ئەو كات گونجاوە.

لە كۆتایشدا ووتی: حەز دەکەم هەموو ژیانم لە هەڵبژاردەی نیشتمانی بەردەوام بم بەڵام دەبێت بیربکەمەوە و بیر لەوە بکەمەوە کە چی باشترینە بۆ من و ئیسپانیا، بەڵام ئێستا کاتی ئەوە نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button