ئاسیاگرنگترینمۆندیال

دڵی کچان لە مۆندیال یاریزانێکی کۆرییە

یاریگا- لەگەڵ دەستپێکی مۆندیالی قەتەر ئاشنابووین بە دەیان بابەتی سەیر و سەمەرە و جۆراو جۆر، یەکێک لەو بابەتانەیش کە زۆرترین دەنگدانەوەی بدوای خۆیدا هێناوە، کەشخەیی یاریزانێکی کۆرییە، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدڵی کچان ناوی دەرکردووە.

گۆ سۆنگ چۆی کۆری و هێرشبەری هەڵبژاردەی کۆریای باشوور بەهۆی جوانی و کەشخەییەکەی لەم مۆندیالە سەرنجی زۆربەی خانمانی جیهانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و دەیان هەزار خانمی شەیدای خۆی کردووە، تەنانەت لەبەر ئەو یاریزانە هاندەرانی کۆریا بەردەوام لە زیادبووندایە، شەیدایانی بەهۆی ئەو حەزدەکەن کۆریا بەنازناوەکە شاد ببێت.

گۆ سۆنگ باسی یەکێک لەو شتە سەیرانە دەکات کە شۆکی کردووە، دەڵێت لە دەستپێکی مۆندیال بەهۆی ئەوەی زۆر داوای هاوسەرگیریم لێدەکرا بەناچاری مۆباییلەکەم کوژاندەوە، وە پاش تێپەڕینی چەند ڕۆژێک کە مۆبایلەکەم هەڵکردەوە ئەوەی شۆکی کردم ئەوەبوو دەبینم ژمارەی فۆڵۆوەرسەکانم لە ١٨٠ هەزارەوە زیاد بووە بۆ یەک ملیۆن و حەوسەد هەزار کەس!.

بێگومان خانمانی کوردستانیش هاوشێوەی خانمانی جیهان سەرسامن بەم کوڕە کەشخەیە و بەردەوام لە کۆمێنتی بابەتەکانی یاریگانێت سەرسامی و پاڵپشتی خۆیانی بۆ دەردەبڕن، بەجۆرێک ئەگەر یاریزانێکی دیکەی کۆریش گۆڵ تۆمار بکات هەر دەنوسن گۆڵەکە بۆ ژمارە نۆیەکە هەژمارە چوونکە ئەو جوانترە.!

ئەو هێرشبەرە کۆریە لە ئێستادا تەمەنی ٢٤ ساڵە، لە خولی کۆری یاری بۆ یانەکانی (ئانیانگ، جینبۆک و گیمچیۆن) ئەنجامداوە لەکۆی ١٣٢ یاری ٥٢ گۆڵی بۆ ئەو یانەنە تۆمارکردووە، لە مۆندیالی ئەمساڵیش تا ئێستا لە ٣ یاریدا ٢ گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆمارکردووە، لە ژیانی تایبەتی خۆیشیدا کوڕێکی سەڵتەو هاوسەرگیری ئەنجام نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button