مۆندیال

بەڕازیل دوو ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر سویسرا

یاریگا-

هەڵبژاردەی بەڕازیل دوای ئەنجامدانی تەنها دوو یاری توانی گەشتنی بە قۆناغی شانزەی جامی جیهانی مسۆگەر بكات.

سامبا لە دووەم یاری خۆیدا لە قۆناغی كۆمەڵەكان ڕووبەڕووی سویسرا بوویەوە و یاریەكەشی بە گۆڵێكی كاسیمیرۆ لێ بردەوە.

بەو بردنەوەیە بەڕازیل كۆی خاڵەكانی گەیاندە شەش خاڵ و ڕاستەوخۆ خۆی گەیاندە قۆناغی شانزەی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

لە دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر سویسرا بەڕازیل بوو بە یەكەم هەڵبژاردە لە ساڵی 1998ەوە كە هیچ لێدانێك بۆ تۆڕی گۆڵەكەی لێ نادرێت لە دوو یاری سەرەتایی پاڵەوانیەتیەكە.

هەروەها سامبا بوو بە یەكەم هەڵبژاردەی مێژوو لە جامی جیهانیدا كە 17 یاری یەك لە دوای یەك لە قۆناغی كۆمەڵەكان تووشی شكست نەیەت.

بابەتی زیاتر

Back to top button