ئاسیائه‌مریکاگرنگترینمۆندیال

ئێرانیەکان پرسیاری سیاسی لە راهێنەری هەڵبژاردەی ئەمریکا دەکەن

یاریگا
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئێران، چەند رۆژنامەنوسێکی ئێرانی پرسیاری سەیر و سەمەری سیاسی لە گرێک بێرهالتەر راهێنەری هەڵبژاردەی ئەمریکا دەکەن.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییە چارەنوسازەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیالی قەتەر، چەند رۆژنامەنوسێکی ئێرانی پرسیاری سیاسی لە راهێنەرەکەی هەڵبژاردەی ئەمریکا دەکەن و پێدەڵێن، ئایا بۆچی وڵاتەکەی کەشتی جەنگی لە کەناراوەکانی کەنداوی عەرەبی ناکشێنتەوە، هەروەها وڵاتەکەی بۆچی ئابلوقەی ئابووری بەسەر ئێراندا سەپاندووە. لە کۆتاییشدا پرسیاری ئەوەی لێکراوە ئایا بۆچی هاونیشتیمانیانی ئەوان بۆ چونە ئەمریکا، پێویستیان بە ڤیزا هەیە، بە پێچەوانەوە هاوڵاتیە ئەمریکیەکان پێویستیان بە ڤیزا نیە.

لە بەرامبەردا گرێک بێرهالتەر راهێنەری هەڵبژاردەی ئەمریکا زۆر بە کورتی دەڵێت من کەسێکی سیاسی نیم کە بتوانم وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button