ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ئاندرێ سیلڤا ریزەکانی ئەیسی میلانی جێهێشت

یاریگا
ئاندرێ سیلڤا، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بە مەبەستی پەیوەندیکردن بە ریزەکانی مۆناکۆ گەشتی فڕەنسای کردووە.

رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردۆتەوە بەرپرسانی رۆسێنەری دواجار رازیبوون بە دەستبەرداربوون لە هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەکەیان و ئەم یاریزانە بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی پێنج وەرزی درێسی یانە فڕەنسیەکە دەپۆشێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە سیلڤا بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی گەشتی فڕەنسای کردووە.

Back to top button