ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئاندرێ سیلڤا پەیوەندی بە یانەیەکی لالیگا کرد

یاریگا –

ئاندرێ سیلڤای پۆرتوگالی پەیوەندی بە یانەی ریال سۆسیدادی ئیسپانی کرد.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئاندرێ سیلڤای پۆرتوگالی بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی وەرزێک لە یانەی لایپزیگی ئەڵمانییەوە پەیوەندی بە یانەی ریال سۆسیدادی ئیسپانی کرد.

رۆمانح ئاماژەی بەوەش کردووە، یاریزانە پۆرتوگالییەکە ئێستا لە ئیسپانیایە، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت، پاشان واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی دەکات.


هێرشبەرە پۆرتوگالییەکە لە هاوینی ساڵی 2021 لە یانەی فرانکفورتی ئەڵمانییەوە بە بڕی 23 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بۆ یانەی لایپزیگی هەمان وڵای.

سیلڤا بە درێسی لایپزیگ، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 95 یاری کردووە، 26 گۆڵی کردووە و 17 گۆڵی درووست کردووە، 2 جاریش بە درێسی یانەکە بووەتە پاڵەوانی جامی ئەڵمانیا،

بابەتی زیاتر

Back to top button