ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا هێرشبەرێکی لە ئەڵمانیا کردووەتە ئامانج

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بیر لە گواستنەوەی ئاندرێ سیلڤا، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی ئاینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانیا دەکات و یانە ئەڵمانیەکەش نرخەکەی دیاریی کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا زانیاریی دەستکەوتووە کە بلاوگرانا ئامانجی ئەوەیە هاوینی داهاتوو هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی ئاینتراخت فرانکفۆرت بگوازێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ کەسە نزیکەکانی ئەم یاریزانە گفتوگۆکانیان دەست پێکردووە، یانەکەی وڵاتەکەشیان ئامادەن بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری هێرشبەرەکەیان بن و ئەو یاریزانەش ئامادەیە پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنیەکەوە بکات.

سیلڤا لەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە بۆندزلیگای ئەڵمانیا لە کۆی 24 یاریی 21 گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمار کردووە و تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە هەیە.

Back to top button