مۆندیال

دوای تۆماركردنی گۆڵەكەی میسی چەند ژمارە پێوانەییەكی تۆمار كرد

یاریگا-

لیۆنێل میسی ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی چەند ژمارە پێوانەییەكی تۆمار كرد دوای تۆماركردنی گۆڵەكەی بەرامبەر مەكسیك.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی مەكسیك بوویەوە و یاریەكەشی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە ، لە میانەی دووەم یاری قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

گۆڵەكانی تانگۆ لەلایەن میسی لە خولەكی 64 و ئینزۆ فێرناندیز لە خولەكی 87 تۆمار كران.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان دوای تۆماركردنی گۆڵەكەی میسی چەند ژمارە پێوانەییەكی تۆمار كرد:

  1. ژمارەی گۆڵەكانی لەگەڵ مارادۆنا یەكسان كردەوە بە 8 گۆڵ.
  2. ژمارەی یاریەكانی لە جامی جیهانی لەگەڵ مارادۆنا یەكسان كردەوە بە 21 یاری.
  3. زۆرترین گۆڵی لە دەرەوەی ناوچەی سزا تۆمار كردووە لە مۆندیالی 2006ەوە تا ئێستا بە 4 گۆڵ.
  4. یەكەم یاریزانی مێژووی جامی جیهانی كە بتوانێت لە پێنج مۆندیالی جیاواز گۆڵ درووست بكات.
  5. لاوترین و بەتەمەنترین یاریزانی مۆندیالە لە سالی 1966ەوە بتوانێت لە یاریەكدا گۆڵ تۆمار بكات و گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button