مۆندیال

پەیامی نەیمار دوای پێكانەكەی لە یەكەم یاری جامی جیهانیدا

یاریگا-

نەیمار دا سێلڤا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی پەیامێكی بڵاوكردەوە دوای پێكانەكەی لە یاریەكەی بەرامبەر سڕبیا.

بەڕازیل لە یەكەم یاری خۆیدا ڕووبەڕووی سڕبیا بوویەوە و یاریەكەشی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە.

لە خولەكی 80ی یاریەكەدا نەیمار تووشی پێكانێكی سەخت هات و بەهۆیەوە یاریگای بەجێهێشت.

چاوەڕوان دەكرێت بەهۆی ئەو پێكانەوە نەیمار نەتوانێت لە دوو یاری داهاتووی هەڵبژاردەكەی لە قۆناغی كۆمەڵەكان بەرامبەر هەریەك لە سویسرا و كامیرۆن بەشداری بكات.

نەیمار لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێكی بڵاوكردەوە و نووسیویەتی:

” ئەو شانازی و خۆشەویستییەی هەستی پێدەکەم لەکاتی پۆشینی درێسی بەڕازیلدا هەستێكە ڕوون ناکرێتەوە، ئەگەر دووبارە خودا دەرفەتی ئەوەم پێبدا كە ئەو وڵاتە هەڵبژێرم تێیدا لەدایک بمەوە، ئەوا بەڕازیل دەبێت، هیچ شتێک لە ژیانمدا ئاسان نییە، هەمیشە ناچار بووم بەدوای خەون و ئامانجەکانمدا بگەڕێم، هەرگیز ئاواتی خراپەم بۆ کەس نەخواستووە بەڵکو یارمەتی ئەو کەسانەم داوە کە پێویستیان بە یارمەتی بووە، ئەمڕۆ یەكێك لە سەختترین ڕۆژەكانی ژیانمە، ئەوكاتەی كە جامی جیهانی دێت هەست بە پێكان دەكەم، ئەوە بێزاركەرە و ئازار بەخشە، بەڵام دڵنیام دەرفەتی گەڕانەوەم بۆ دەڕەخسێت، هەموو شتێك كە لە توانامدا بێت دەیكەم بۆ یارمەتیدانی هەڵبژاردەكەم و هاوڕێكانم”.

بابەتی زیاتر

Back to top button