
یاریگا–
بەڕازیل دوو یاریزانی سەرەکی لەدەستدا و نێیمار و دانیێلۆ بەهۆی پێکان بەشداری دوو یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەیان ناکەن.
رۆژنامەی وەرزشی TNT sportـی بەڕازیلی بڵاویکردەوە، هێرشبەری هەڵبژاردەکەیان بەهۆی پێکانەکەی یاری بەرامبەر سڕبیا، ناوتوانێت بەشداری دوو یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەی، لە قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی قەتەر بکات.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، دانیێلۆی بەرگریکاریش هەر لەو یارییە تووشی پێکان بووە و ئەمیشیان هەمان چارەنوسی نێیماری هەیە.