خوله‌کانی دیکە

پۆرتوگال بە ئەستەم بردنەوەی بەدەستهێنا

یاریگا
هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە یەکەم یاری مۆندیالی قەتەر توانی بە ئەنجامی 3-2 لە غانا بباتەوە.

پۆرتوگال لە کۆمەڵەی حەوتەم رووبەڕووی غانا بووە، نیوەی دووەم لە خولەکی 65 کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی کرد، پاشان ئایۆ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و لە بەردەوامی یارییەکە یاریزانانی پۆرتوگال دووجاری دیکە تۆڕی رکابەرەکەیان هەژاندەوە و لە کۆتاییشدا یارییەکە بە ئەنجامی 3-2 لە بەرژەوەندی پۆرتوگال کۆتایی هات.

پۆرتوگال رۆژی دوو شەممەی داهاتوو رووبەڕووی ئۆروگوای دەبێتەوە غاناش لەگەڵ کۆریای باشوور یارییان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button