مۆندیال

دی برۆین: نازانم لەبەرچی بووم بە باشترین یاریزانی یارییەكە

یاریگا-

كیڤن دی برۆین، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەلجیكا باس لە بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی یاریەكەی كەنەدا دەكات.

هەڵبژاردەی بەلجیكا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی كەنەدا بوویەوە و یاریەكەشی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانەی یەكەم یاری خۆیان لە قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

لە دوای یاریەكە دی برۆین ووتی: نازانم لەبەرچی بووم بە باشترین یاریزانی یارییەكە؟ لەوانەیە بەهۆی ناوەكەمەوە بێت.

هەروەها ووتیشی: ئاستێكی باشم پێشكەش نەكرد لە یاریەكەی بەرامبەر كەنەدا، پێوویستە ئاستمان باشتر بكەین لە یاری بەرامبەر مەغریب.

هەڵبژاردەی بەلجیكا لە ڕیزبەندی یەكەمی كۆمەڵەی شەشەم دێت بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ و هەریەك لە هەڵبژاردەكانی كرواتیا و مەغریب بە كۆكردنەوەی خاڵێك لە پلەی دووەم و سێیەمن و هەڵبژاردەی كەنەداش لە ڕیزبەندی چوارەم دێت بە سفر خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button