ئه‌وروپا

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕیكۆردێكی خۆی شكاند

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگال و یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی بەردەوامە لە شكاندنی ڕیكۆردەكان و ئەمجارەش ڕیكۆردێكی پێشتری خۆی دەشكێنێت.

شەوی ڕابردوو كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی لە ڕیكلامێكی هاوبەشدا بۆ ” louisvuitton ” وێنەیەكی هاوبەشی خۆیان بڵاوكردووەتەوە و نووسیویانە: سەركەوتن بارودۆخێكی دەرونیە.

دۆن بۆ ئەو وێنەیە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام  زیاتر لە 34 ملیۆن لایكی بۆ هاتووە و بەوەش ڕیكۆردێكی پێشتری خۆی شكاند و چووە ڕیزبەندی دووەم بۆ ئەو وێنانەی كە زۆرترین لایكیان بۆ هاتووە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام.

پێشتر وێنەیەكی دۆن و جۆرجینای هاوڕێی كە بۆ ڕاگەیاندنی دووگیانی جۆرجینا بوو بۆ دووانەكەیان لە پلەی دووەم بوو بە 32 ملیۆن لایك.

شایەنی باسە لە پلەی یەكەم وێنەی هێلكەیەكە كە زیاتر لە 55 ملیۆن لایكی بۆ هاتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button