ئیتاڵیاگرنگترینمۆندیال

لوکاکو لە دوو یاری سەرەتای جامی جیهانی دادەبڕێت

یاریگا-رۆمیلو لوکاکو بەهۆی پێکان ناتوانێت لە دوو یاری سەرەتای بەلجیکا لە جامی جیهانی بەشداری بکات.

بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ، لوکاکو هێشتا لە پێکانەکەی چاک نەبووەتەوە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە یارییەکانی کەنەدا و مەغریب لە ٢٣ و ٢٧ی ئەم مانگەدا بەشدارنابێت، ئەوەش روون نیە دوای ئەوە دەگەڕێتەوە یاخود نا بەڵام رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەر پەلەی لێ ناکات بەو هیوای بتوانێت بۆ یارییە گرنگەکەی بەرامبەر کرواتیا بگەڕێتەوە.

ناوبراو بە خواستن گەڕایەوە ئینتەر لەم وەرزەدا بەڵام بەهۆی پێکان تەنها بەشداری چوار یاری خولی ئیتاڵی کردووە و یەک گۆڵی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button