مۆندیال

فەرمی: بێنزیما ناتوانێت بەشداری یاریەكانی جامی جیهانی بكات

یاریگا-

بە شێوەیەكی فەرمی هەڵبژاردەی فەڕەنسا ڕایگەیاند كەریم بێنزیمای هێرشبەری هەڵبژاردەكەیان ناتوانێت بەشداری یاریەكانی جامی جیهانی بكات.

بەمدواییانە و دوای چاكبوونەوەی لە پێكانەكەی بێنزیما بەشداری ڕاهێنانەكانی كرد بەڵام دووبارە پێكانەكەی سەریهەڵدایەوە و ڕاهێنانەكانی بەجێهێشت.

هەژماری فەرمی فەڕەنسا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە: كەریم بێنزیما بەهۆی پێكانەوە لە ماسولكەكانی ڕانی چەپیدا بەشداری لە یاریەكانی جامی جیهانی ناكات.

هەروەها لە بەیاننامەكەشدا هاتووە: هەموومان هاوبەشی خەم و ناخۆشیەكانی كەریم بێنزیماین و هیوای زوو چاكبونەوەی بۆ دەخوازین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button