ئه‌وروپا

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ: واز لە یاریكردن دەهێنم ئەگەر مۆندیال ببەینەوە

یاریگا-

ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی بەریتانی، پرێس مۆرگان، بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەفسانەی هەڵبژاردەی پورتوگال و یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی.

لە درێژەی لێدوانەكانیدا دۆن ووتی: بە دڵنیاییەوە بە یەكجاری واز لە یاریكردن دەهێنم ئەگەر نازناوی جامی جیهانی ببەینەوە.

هەڵبژاردەی پورتوگال لە كۆمەڵەی هەشتەم دێت شانبەشانی هەریەك لە هەڵبژاردەكانی غانا، ئۆرۆگوای و كۆریا.

سەبارەت بە میسی ووتی: لیۆنێل میسی یاریزانێكی سەرسوڕهێنەر و ئەفسوناوییە و كەسێكی نایاب و ناوازەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button