ئاسیائه‌مریکامۆندیال

قەتەریەکان بەرتیلیان داوەتە بەشێک لە یاریزانەکانی ئیکوادۆر

یاریگا
بەرپرسانی فێدراسیۆنی تۆپی پێ قەتەر وەکو بەرتیل پارەیەکی خەیاڵیان داوەتە بەشێک لە یاریزانەکانی ئیکوادۆر لە پێناو بردنەوە لە یەکەم یاری مۆندیال.

ئەمجەد تەها رۆژنامەنوسی قەتەری لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاشکرای کردووە، بەرپرسانی تۆپی پێ وڵاتەکەیان نزیکەی 7.4 ملیۆن یۆرۆیان وەکو بەرتیل داوەتە هەشت یاریزانی هەڵبژاردەی ئیکوادۆر، بۆ ئەوەی لە یاری یەکەمی مۆندیال خۆیان بە دۆڕان بدەن.

رۆژنامەنوسە قەتەریەکە ئەوەشی باسکردووە پلانەکە وایە کە نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی بێت و پاشان لە نیوەی دووەم یاریزانانی وڵاتەکەی گۆڵێک بکەن و یارییەکەش بەم تاکە گۆڵە کۆتایی بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button