ئه‌وروپائیتاڵیاپورتوگال

کاسانۆ: تکایە رۆناڵدۆ واز لە یاریکردن بێنە

Captain Korek

یاریگا
ئانتۆنیۆ کاسانۆ، هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا پێیوایە رۆناڵدۆ ئیتر کاتی ئەوە هاتووە لە دوای مۆندیالی قەتەر بە یەکجاری واز لە یاریکردن بێنیت.

گۆڵکارەکەی پێشووی ئازۆری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی Bobo tv لە بارەی یاریزانەکەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال دەڵێت ” دەبێت بڵێم دۆن ئەو بوێریەی نییە قبووڵی بکات کە سێ ساڵە وەکو یاریزانی پێشوو نییە، دەبوایە ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنای وڵاتەکەی کردبوایە و دواتریش وازی لە یاریکردن هێنابوایە ”.

کاسانۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت ” ئەو بووەتە کێشە بۆ راهێنەرەکان و هەروەها بەشێکی زۆری یاریزانەکانی هاوڕێی و تەنانەت پەیوەندی بە کەریم بێنزێمای هاوڕێشی نەکردووە بە بۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button