ئیتاڵیا

کاسانۆ بەهۆی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە خەوێندراوە

یاریگا-ئەنتۆنیۆ کاسانۆ یاریزانی پێشووی ئیتاڵیا بە توندی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە نەخۆشخانە ئۆکسجینی دەستکردی بۆ دانراوە.

یاریزانەکەی پێشووی رۆما، ریاڵ مەدرید، ئینتەرمیلان، ئەیسی میلان و سامپەدۆریا بەر لە کریسمس تووشهاتبوو بەڵام لەم چەند رۆژەی دواییدا تەندروستی بە تەواوی تێکچوو. کاسانۆ بۆ رۆژنامەی سیکۆلۆ ئەمڕۆ وتی “سوپاسی نەخۆشخانەکە دەکەم بەراستی نمونەیی بوون، نەخۆشییەکە ترسێکی گەورەی لەسەر دروستکردم بەڵام بەرەو چاک بوونەوە دەڕۆم و دڵخۆشم دەچمە ماڵەوە”.

رێژەی ئۆکسجینی ئەنتۆنیۆ دابەزیبووە زۆر خوار رێژەی مەترسیدار ئەمە لە کاتێکدا دوو ژەمی ڤاکسینی وەرگرتبوو بەڵام لە ئیتاڵیا پێویست بە ژەمی سێهەم دەکات و ئەو وەری نەگرتبوو.

Back to top button