ئه‌وروپائینگلتەرا

گواردیۆلا بە پێكەنینەوە: من و کلۆپ بەشداری یارییەکەی سیتی و لیڤەرپوڵ دەکەین

یاریگا-

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی گاڵتە بە بەرواری ڕووبەڕووبوونەوەكەیان بەرامبەر بە لیڤەرپول دەكات لە جامی كاراباو كەپ، كە تەنها دوای چەند ڕۆژێكی كەم لە یاری كۆتایی جامی جیهانی ئەنجام دەدرێت.

گواردیۆلا لە لێدوانیدا كە ڕۆژنامەی ذە سەن بڵاویكردووەتەوە ووتی: من خۆم لە ناوەڕاستی یاریگادا یاری دەكەم و كڵۆپیش وەك باڵی چەپ دەبێت ئەوە ستراتیژیەكەیە.

هەروەها ووتیشی: نازانم چەند یاریزانمان دەبێت، هالاند و گۆمێز ڕیكۆ لویس ناچنە مۆندیال بەڵام ئەوانی دیكە سەرجەمیان دەچن.

بەردەوام بوو ووتی: ئەگەر ئەم یاریزانانە لە قۆناغی کۆمەڵەکان بچنە قۆناغی داهاتوو، پێویستیان بە چەند ڕۆژێک پشوو دەبێت، بەڵام ئەگەر لە قۆناغی کۆمەڵەکان دەرنەچن، دەتوانن بەرامبەر لیڤەرپوول بەشداری بکەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button