ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

بەڕێوەبەری كارەكانی جۆرجینهۆ وەڵامی دەنگۆی پەیوەندیكردنی یاریزانەكە بە بارساوە دەداتەوە

یاریگا-

جواو سانتۆس ، بەڕێوەبەری كارەكانی جۆرجینهۆی ئیتاڵی و ئەستێرەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی وەڵامی دەنگۆی پەیوەندیكردنی یاریزانەكەی بە ڕیزەكانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیەوە دەداتەوە.

ڕۆژنامەی سپۆرت ئاشكرایكرد كە ماتیۆ ئەلیمانی چاوی بە بەڕێوەبەری كارەكانی جۆرجینهۆ كەوتووە ، سەبارەت بە پەیوەندیكردنی یاریزانەكە بە یانە كەتەلۆنییەكەوە.

هەر زوو بەڕێوەبەری كارەكانی ناوەڕاستكارە ئیتاڵیەكە وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە.

جواو سانتۆس لە لێدوانەكانیدا ووتی: هەرگیز چاوم بە بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا ئەلیمانی نەكەوتووە ، لە ئێستادا دەمانەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ چێڵسی نوێ بكاتەوە.

گرێبەستەكەی جۆرجینهۆ لەگەڵ بلوز لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button