ئەفریقا

ئەبو تریكە: مەحرەز شایەنی ئەوەیە كێبڕكێی تۆپە ئاڵتونیەكە بكات

یاریگا- محەمەد ئەبو تریكە ئەستێرەی پێشووی هەلبژاردەی میسڕ پێی وایە كەوا ڕیاز مەحرەز شایستەی ئەوەیە كێبڕكێ بكات بۆ بەدەستهێنانی تۆپە ئاڵتونیەكە.

مەحرەز لەگەڵ هەلبژاردەكەی توانیان ببنە پاڵەوانی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا دوای بردنەوەیان لە سەنیگال بە گۆڵێكی بێ وەڵام.

هەروەها لەگەل مانچستەر سیتی توانی لە كۆی كێبڕكێكردنی پێنج نازناو چوار نازناو بباتەوە.

لە لێدوانی تەلەفزیۆنیدا ئەبو تریكە دووپاتیكردەوە كەوا پێش ئەوەی ببنە پاڵەوان مەحرەز لە كێبڕكێیەكەدا نەبوو ، بەڵام ئێستا شایستەیە بۆ ئەوەی لە كێبڕكێیەكەدا بێت.

هەروەها ووتیشی: ئاستی مەحرەز نایابە و كاریگەری هەبووە لەسەر جەزائیر بۆ بوون بە پاڵەوانی جامەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button