ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

بێنزێما گرنگی بە مۆندیال دەدات

یاریگا
کەریم بێنزێما، هێرشبەری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا تەنها بیر لە یارییەکانی مۆندیالی 2022 دەکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکا بڵاویکردەوە، ساڵی 2022 بۆ هێرشبەرەکەی کەلەشێرەکام ساڵێکی تایبەتە بەو پێیەی خولی ئیسپانیای بەدەستهێنا و گۆڵکاری یانەکەشی بوو، بۆ جاری پێنجەم ناسناوی چامپیۆنزلیگی بردەوە و باشترین یاریزانی پاڵەوانتیەکە بوو و بەم دواییە خەڵاتی باڵۆن دۆریشی بەدەستهێناوە، بۆیە ئەوەی ئێستا بۆ ئەو یاریزانە گرنگە، جامی جیهانی قەتەرە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بێنزێما ئەم وەرزە بەهۆی پێکانەوە ژمارەیەک لە یارییەکانی یانەکەی بەشداری نەکردووە، بۆیە زۆر بە وریایی مامەلە لەگەڵ دۆخەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button