ئیتاڵیا

دی لیخت: ساری و كاناڤارۆ هۆكاری ئەوە بوون یوڤێنتوس هەڵبژێرم

یاریگا- ماتیاس دی لیخت بەرگریكارە هۆڵەندیەكە بۆ یەكەمجار وەك یاریزانی نوێی یوڤێنتوس لێدوانیدا و هۆكاری پەیوەندیكردنی بە یانە ئیتاڵیەكەوە ئاشكرا كرد.

دی لیخت لە كۆنگرەی پێشكەشكردنەكەی ووتی: لێهاتوویەكی زۆرم هەیە سەرەڕای ئەوەی تەمەنم 19 ساڵە، دەمەوێت زیاتر فێربم لەوانی دیكەوە، ئەوە هەنگاوێكی گەورە بوو بۆم، شانازیەكی گەورەیە بینینی ئەو هاندەرانە.

بەردەوام بوو ووتی: یاریكردن لە یوڤێنتوس هەستێكی نایابە، یاریگای ئەلیانز نایاب و گەورەیە و هاندەرەكانی هەستێكی تایبەتت پێ دەبەخشن.

هەروەها سەبارەت بە هەڵبژاردنی یوڤێنتوس ووتی: من بیرم لە هەڵبژاردەكان دەكردەوە، كاتێك ڕۆناڵدۆ پێی ووتم پەیوەندی بكەم بە یوڤێنتوسەوە بێگومان بڕیارمدا پەیوەندی بكەم بە یانە ئیتاڵیەكەوە ، بێگومان یاریزانێكی وەك ڕۆناڵدۆ پێت بڵێ ئەوە شانازیەكی زۆر گەورەیە بۆ من.

بەردەوام بوو ووتی: ساری لە پشت بڕیارەكەمەوە بوو، شێوازی یاریكردنی دەزانم، وێنەكەم بە درێسی یوڤێنتوسەوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2005 لەبەر كاناڤارۆ، من هاندەرێكی گەورەی ئەو بووم.

لە كۆتاییدا ووتی: ئیتاڵیا ناسراوە بە بەرگری بەتایبەت یوڤێنتوس، منیش ئەو شێوازە یاریكردنەم پێ خۆشە.

بابەتی زیاتر

Back to top button