ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: تین هاگ ڕۆناڵدۆی دوورخستەوە

یاریگا-

ئیریك تین هاگی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر چێڵسی دوورخستەوە.

شەوی ڕابردوو مانچێستەر یۆنایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری تۆتنهامی كرد و یاریەكەشی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە.

پێش كۆتاییهاتنی یاریەكە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەهۆی بەشداری نەكردنی لە یاریەكەدا یاریگای بە جێهێشت.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی مانچێستەر یۆنایتد بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە و تێیدا ڕایگەیاند كە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر چێڵسی دوورخستەوە.

وا بڕیارە ڕۆژی شەممە چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یۆنایتد بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button