خوله‌کانی دیکە

دیپای بووەتە ئامانجی یانەی گالاتاسارای

یاریگا
مێمفیس دیپای، هێرشبەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بووەتە ئامانجی یانەی گالاتاسارای تورکیا.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، کارگێری یانە تورکیەکە هێرشبەری هۆڵەندی بلاوگرانای کردووەتە ئامانج و، ئامادەن زستانی داهاتوو واتە سەری ساڵی داهاتوو ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە بە ئەگەرێکی زۆر کارگێری بارسا ئامادەیە دەستبەرداری دیپای بێت، چونکە ئەو یاریزانە سەرەڕای ئەوەی خاوەنی مووچەیەکی بەرز، زۆر بە کەمیش لەلایەن راهێنەرەوە یاری پێدەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button