ئه‌وروپائینگلتەرا

دی خیا داهاتووی خۆی یەكلاكردەوە

یاریگا-

داڤید دی خیای ئیسپانی و گۆڵپارێزی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی داهاتووی خۆی یەكلا كردەوە لەگەڵ یانەكەی.

گرێبەستەكەی دی خیا لەگەڵ شەیتانە سورەكان لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بەسەردەچێت و تا ئێستاش هیچ گفتوگۆیەك نیە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

هەریەك لە یانەكانی یوڤێنتوسی ئیتاڵی و ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی گرنگی بە گواستنەوەی گۆڵپارێزەكە دەدەن لە هاوینی داهاتوودا دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی.

لە لێدوانێكیدا بۆ ” BT sport ” سەبارەت بە داهاتووی دی خیا ووتی: ” سەرنجی من تەنها لەسەر یاریەكانی یانەكەمە ، تەنها گرنگی بەوە ئەدەم كە هاوكاری یانەكەم بكەم ، من بۆ چەند ساڵێكی دیكە لێرە دەمێنمەوە ، با ببینین بزانین لە داهاتوودا چی ڕوودەدات ، بەڵام حەز دەكەم ئەوە دڵنیا بكەمەوە كە من لێرە تەواو دڵخۆشم”.

بابەتی زیاتر

Back to top button