ئه‌وروپائینگلتەرافه‌ره‌نسا

کانتی گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە

یاریگا
نگۆلۆ کانتی، ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت رێزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

سانتی ئۆنا لە رۆژنامەی فۆت مێرکاتۆ زانیاری دەستکەوتووە، کارگێری بلوز نایەوێت گرێبەستی ناوەڕاستکارە فەرەنسیەکەی نوێ بکاتەوە و، بۆ ئەم مەبەستەش ئەو یاریزانە پێشکەش بە هەردوو یانەی ئارسێنال و تۆتێنهام کراوە و چاوەڕێ وەڵامی ئەو دوو یانەیەن.

رۆژنامەنوسەکە بڵاویشی کردەوە تاوەکو ئێستا کارگێری بلوز یاریزانەکەیان لەم بابەتە ئاگادار نەکردووەتەوە، بەڵام کۆنتی زانیاری سەرەتایی دەستکەوتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button