ئه‌وروپائینگلتەرافه‌ره‌نسا

چێڵسی تاوەکو ئێستا هیچ پێنگاڤێکی بۆ داهاتووی کانتی نەهاوێشتووە

یاریگا
کارگێری یانەی چێڵسی ئینگلیزی تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکیان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نگۆلۆ کانتی ناوەڕاستکاری یانەکەیان نەهاوێشتووە، چونکە ئەوان دڵنیان لە مانەوەی ئەو یاریزانە لە یانەکەیان.

فابریزیۆ رۆمانۆ زانیاری ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە بلوز تاوەکو ئێستا هیچ پێنگاڤێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ناوەڕاستکارە فەرەنیسیەکەی نەهاوێشتووە، چونکە ئەوان لە مانەوەی ئەو یاریزانە دڵنیان و چاوەڕێش دەکرێت پێش دەست پێکردنی وەرزی نوێ، گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە نوێ بکرێتەوە. هەروەها بە هەمان شێوە رۆدیگێر بەرگریکارە ئەڵمانیەکەش گرێبەستەکەی نوێ دەکرێتەوە و ئامادەنین بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری بن.

کانتی هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستا چەند یانەیەک ئارەزووی خۆیان بۆ گواستنەوەی پیشانداوە، بەڵام ئەو یاریزانە هەموو کاتێک جێهێشتنی یانەکەی تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button