ئه‌وروپائیسپانیا

جۆری پێكانەكەی ڕۆدریگۆ ئاشكرا كرا

یاریگا-

ڕۆدریگۆ گۆسی بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یاری یانەكەی بەرامبەر شاختار دۆنیستكی ئۆكرانی تووشی پێكان هات لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری شاختاری كرد و یاریەكەشی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی گەڕی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە خولەكی 80ی یاریەكەدا ئەنچیلۆتی بەهۆی پێكانەوە ڕۆدریگۆی گۆڕانكاری پێكرد و لە جێگای ئەسینسیۆی هێنایە ناوەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی مارکای ئیسپانیا، ئەو پێکانەی کە ئەو یاریزانە بەڕازیلییە تووشی بووە، لە پێی چەپدا بووە و ماسولکەکانی گرژبووە.

وە رۆژنامە ئیسپانییەکە دووپاتیکردووەتەوە کە رۆدریگۆ، پێکانەکەی قورس نییە و بە سەختی دەرناکەوێت، ئەمەش ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە یاریزانەکە جارێکی دیکە پشکنینی پزیشکی بۆ ناكرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button