ئه‌وروپائیسپانیا

ڕیاڵ مەدرید نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستی بێنزیما

یاریگا-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستی كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی.

گرێبەستەكەی ئێستای بێنزیما لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی ساڵی 2023 بەسەردەچێت و ئیدارەی یانە شاهانەكە دەیانەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكەنەوە.

فابریزۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزا لە گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەستی بێنزیما تا ساڵی 2024 نوێ بكاتەوە.

لەم وەرزەدا بێنزیما لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەشداری 7 یاری كردووە و توانیویەتی چوار گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button