ئه‌وروپائینگلتەرا

تین هاگ دەرگای ڕۆشتنی بەڕووی كریستیانۆدا كردەوە

یاریگا-

ئیریك تین هاگی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی دەرگای ڕۆشتنی بەڕووی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەكەیدا كردەوە كە لە گواستنەوەكانی زستانەدا ڕیزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.

پێشتر و لە گواستنەوەكانی هاوینەدا كریستیانۆ خواستی خۆی بۆ ڕۆشتن لە ڕیزەكانی شەیتانە سورەكان دەربڕی.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی تیلیگراف تین هاگ دەرگای ڕۆشتنی بەڕووی ڕۆناڵدۆدا كردووەتەوە كە لە گواستنەوەكانی زستانەدا یانەكە جێبهێڵێت.

ڕۆژنامە بەڕیتانیەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە ڕێگری لە ڕۆشتنی ئەفسانە پورتوگالیەكە ناكات لە ئەگەری هاتنی ئۆفەرێكی گونجاو.

لەم وەرزەدا ڕۆناڵدۆ لە كۆی 7 یاری تەنها یەك یاری بەشێوەی سەرەكی لە پریمەرلیگ یاری بەشداریكردووە هیچ گۆڵێكی تۆمار نەكردووە و هیچ گۆڵێكیشی درووست نەكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button