ئینگلتەراگرنگترین

تین هاگ داوایەکی لە کارگێڕی مانچێستەر هەیە

یاریگا –

ئێریک تین هاگ لە چڕبوونەوەی فشارەکانی سەری لەپای ئەنجامە ناپێویستەکانی، داوایەکی لە کارگێڕی مانچێستەر یونایتد هەیە.

لەم وەرزە راهێنەرە هۆڵەندییەکە تەنها لە پریمەرلیگ لە رکابەرێتیەکاندا ماوە و وشکەساڵیەکی کەم وێنە بەڕێ دەکات. لە پریمەرلیگیش لە پلەی حەوتەم دێن بە جیاوازیی نۆ خاڵ لە تۆتنهامەوە. بەوەش مان یو ئەگەر ئەم وەرزە لەو پلەیە کۆتایی پێ بهێنێت، ئەوا لە هیچ خول و پاڵەوانیتیەکی ئەوروپی بەشدار نابێت بۆ وەرزی داهاتوو.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریە قورسەکەی ئەمشەویان بەرامبەر چێڵسی هاوگرفت، تین هاگ داوایەکی ئاراستەی بڕیاربەدەستانی مانچێستەر کرد و وتی

ئێمە ئێستا لە رێگەیەکی باشداین بەو یاریزانە گەنجانەی هەیمانە و یاریان پێ دەکەین. بە ئاراستەیەکی باشدا دەڕۆین و پێویستە هەنگاوی دواترمان بنێین لەم پرۆسەیە نەپچڕێین.

سەبارەت بە ئەگەری سەرنەکەوتنیان بۆ چامپیۆنزلیگ، راهێنەر هۆڵەندیەکە وتی

گوێ بەو فشارانە نادەم بۆ گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ دەیخەنە سەرمان. ئەگەر سەریش نەکەوین نیگەران دەبم، بەڵام نازانم ئێستا کە لە پلەیەکی باشدا نین. من کەسێکی راستەقینەخوازم و دەمەوێت تا کۆتایی بجەنگم بۆ بردنەوەی یارییەکان و داواکاریشم هەر بردنەوەیە چونکە ئێمە مانچێستەر یونایتدین.

ئەم قسانەی تین هاگ لە کاتێکدایە کە ماوەیەکە باس لە هەوڵی ناوەکی یانەکە دەکرێت بۆ شوێنگرەوەی تین هاگ لە دوای یارییەکانی ئەم وەرزە.

ناوبراو دووەم وەرزی خۆی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە بەڕێ دەکات و تاکە دەستکەوتی جامی کاراباوی ساڵی پار بوو لەسەر حیسابی نیوکاسڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button