ئیتاڵیائینگلتەرا

تین هاگ بە خۆی داوای هێرشبەرێکی ئەرجەنتینی کردووە!

یاریگا –

دوای سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی مانچستەر لە چەند هەفتەی ڕابردوودا و زیندوکردنەوەی هیواکانیان بۆ گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، خودی ئێریک تین هاگ داخوازییەکی ئاراستەی کارگێڕی یانەکەی کردووە بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز لە هاوینی دادێ.

زانیارییەکان کە لە Fichajes سەرچاوەی گرتووە و میدیکانی دیکەیش بڵاویان کردووەتەوە، باس لەوە دەکات مانچستەر ئەوەی لە توانایدا بێت دەبێت بیکات بۆ قایلکردنی ئینتەر بە دەستبەرداربوون لە هێرشبەرەکەیان کە هاوینی ٢٠٢٦ گرێبەستەکەی بەسەر دەچێت.

هەر لە درێژەی هەواڵەکاندا باس لەو ئاڵنگارییەیش کراوە کە ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکەی مان یو دووچاری دەبێت لە باری سەرکەوتنی گواستنەوەکەی لاوتارۆ، بەو پێیەی لە هێڵی پێشەوە لە ئێستادا راسموس هۆیلۆند ڕێگەی گۆڵکردنی دۆزیەتەوە پاس ئەو دەستپێکە خراپەی کە هەیبوو.

گۆڵکارە ئەرجەنتینیەکەی نێرازۆری لەم وەرزەی سێریائەی زۆر نایاب دەرکەوتووەتەوە و تا ئێستا ٢٢ گۆڵ و پێنج ئەسیستی هەیە و کۆڵەکەی سەرەکی یانە ئیتاڵییەکەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button