ئینگلتەراگرنگترین

ستافی راهێنەرانی مان یونایتد داوایەکی یاریزانەکانی رەتکردووەتەوە

یاریگا –

یاریزانانی مانچستەر یونایتد داوایەکی تایبەتیان لە ئێریک تین هاگ کردووە لە دوای شکستەکەی شەممەی رابردوو بەرامبەر فوڵهام، بەڵام داواکەیان رەت کراوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەک کە رۆژنامەنووسێکی رۆژنامەی زە گاردیان بڵاوی کردووەتەوە، هەندێک لە یاریزانانی مان یو داوایان کردووە رۆژی یەکشەممە، واتا رۆژی دوای دۆڕاندنەکەیان بە فوڵهام، بۆ بکرێت بە پشوو بەڵام داخوازییەکەیان بە جێ نەگەیەنراوە.

ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەکات کە تەنانەت دەستەی راهێنەرانی مانچستەر تووشی شۆک بوونە بەو داواکاریە.

مانگی نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو بوو کە هەمان سەرچاوە بڵاوی کردەوە بەشێک لە ئەستێرە دیارەکانی شەیتانە سوورەکان ناەرزایەتیان دەربڕیوە لە چڕی و سەختی راهێنەکان لەژێر سەرپەرشتی ئێریک تین هاگدا. هەر ئەوکات زۆرێک لە میدیاکان بڵاویان کردەوە کە توندی بەرنامەی راهێنانەکان هۆکاری سەرەکی پشت زۆری پێکانەکانی یاریزانەکان بووە لە سەرەتای وەرزەکە و دیارترین یاریزانەکانیش راهێنەرە هۆڵەندییەکەیان لەو رووەوە بە هۆکار زانیوە.

لەبەر ئەم هۆکارە ئەستێرەکانی مانچستەر تاوانی دەستپێکە خراپەکەی وەرز دەخەنە ئەستۆی تین هاگ

دوای زنجیرەیەک سەرکەوتن و ئەنجامی باش، مانچستەر لە یاریگای خۆی ١-٢ بە فوڵهام دۆڕا.

کوڕانی تین هاگ کە ئێستا لە پلەی شەشەمی ریزبەندی پریمەرلیگن. سبەی شەو لە میانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەرامبەر نۆتینگهام فۆرێست یارییان هەیە و، یەکشەممەی داهاتوویش لە ئەرکێکی قورسدا دەبنە میوانی مان سیتی لە هەفتەی ٢٧ی خولی ئینگلیزی.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button