ئەستێرەیەکی ناوداری پرێمەرلیگ پەیوەندی بە یانەیەکی چامپیۆنشیپ دەکات

یاریگا –
ئەستێرەیەکی ناسراوی پرێمەرلیگ خولەکە جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە یانەیەکی چامپیۆنشیپ دەکات.
وەرزی رابردووی خولی ئینگلیزی کێبڕکێکە تەنها لەسەر دوو یانەی پێشەنگ؛ ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی نەبوو بۆ بردنەوەی نازناوەکە کە بەوەی یەکەمیان کۆتایی هات، بەڵکوو مسۆگەرکردنی پێگەی پەڕینەوە بۆ چامپیۆنزلیگ/پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکان و هەروەها ململانێ بۆ مانەوە لە خولەکە، سیمایەکی دیاری وەرزی 2025/2026 بوو. کە یەکێک لە قوربانیەکان وۆڵڤز بوو کاتێک بە یەکێک خراپترین ماوەی مێژووی خۆیاندا تێپەڕین و لە پلەی کۆتایی گیرسانەوە بۆ دابەزین بۆ چامپیۆنشیپ.
بەگوێرەی زانیارییەکانی بین جەیکوبس، کە تۆزێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە، گورگەکانی ئینگلتەرا لەگەڵ راول خیمینێز گەیشتوونەتە رێککەوتن وەک یاریزانی ئازاد بیگەڕێننەوە بۆ ریزەکانیان. ئێستا پشکنینە پزیشکیەکانیشی تێپەڕاندووە.
هێرشبەرە مەکسیکیەکە بە یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی مێژووی وۆڵڤز دادەنێت کە لە 2018 تا 2023 ئەوکاتەی پەیوەندی بە فوڵهامەوە کرد، درێسی گورگەکانئ پۆشی.
ناوبراو وەرزی رابردوو لە 36 یاریی پرێمەرلیگدا بۆ ئەو فوڵهام توانی 9 گۆڵ و 3 ئەسێست بکات. دوێنێش بەفەرمی جیابوونەوەیان راگەیاند دوای ئەوەی ماوەی گرێبەستەکەی بەسەرچوو.
سەرچاوەکە زانیویەتی کە گرێبەستەکە بۆ ماوەی دوو ساڵە لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوە بۆ ساڵێکی دیکە. بەوەش هێرشبەرە 35 ساڵیەکە دەگەرێتەوە بۆ هاوکاری یانەکەی پێشووی بۆ سەرخستنەوەی بۆ پرێمەرلیگ.
More on Raul Jiménez and Wolves. Jimenez has already passed his medical and will sign a 2+1 contract.✍️ pic.twitter.com/TFHKnLtzLI
— Ben Jacobs (@JacobsBen) June 9, 2026



