ئه‌وروپائیتاڵیا

یوڤێنتوس سێ ڕاهێنەری دیاریكردووە بۆ شوێنگرتنەوەی ئەلیگری

یاریگا-

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی بە دوای ڕاهێنەرێكی نوێدا دەگەڕێت بۆ شوێنگرتنەوەی ماسیمیلیانۆ ئەلیگری ڕاهێنەری یانەكەیان.

لەم وەرزەدا دوای تێپەڕبوونی حەوت هەفتە یوڤێنتوس بە كۆكردنەوەی تەنها دە خ لەپلەی هەشتەمی خولەكە دێت و لە چامپیۆنزلیگیش دوو یاری ئەنجامداوە هەردووكیان تووشی شكست هاتووە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ئاس كاتی ئەلیگری لەگەڵ یوڤێنتوس بەرەو كۆتایی دەڕوات و پێشبینی دەكرێت پێش یاریەكانی جامی جیهانی ڕاهێنەرەكەیان دووربخرێتەوە.

هەریەك لە ڕاهێنەران زەینەدین زێدان ، ئەنتۆنیۆ كۆنتی وپاولۆ مۆنتێرۆ پاڵێوراون بۆ شوێنگرتنەوەی ڕاهێنەرە ئیتاڵیەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button