ئه‌وروپائیتاڵیا

یوڤێنتوس دەیەوێت لە چەند ئەسێرەیەكی ڕزگاری بێت

یاریگا-

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، یوڤێنتوس بەنیازە ژمارەیەک یاریزانی ئێستای بکاتە قوربانی، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانە داراییانەی کە یانەكە تووشی بووە.

یوڤێنتوس لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا زیانێکی دارایی بەرکەوت کە بڕەكەی 246 ملیۆن دۆلار بووە.

بەپێی ماڵپەڕی “فوتبۆڵ ئیتاڵیا”، ئیدارەی یوڤێنتوس بیر لەوە دەکاتەوە کە رێگە بەو یاریزانانە بدات كە مووچەیان بەرزە وەک ئەنخێل دی ماریا، خوان کوادرادۆ، ئادریان رابیۆ و ئەلێکس ساندرۆ بدات لە هاوینی داهاتوودا یانەكە جێبهێڵن.

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، نیازی یانە ئیتاڵیەكە ئەوەیە كە گرنگی بە هێنانی بەهرەمەند بدات لە ئەكادیمیای یانەكەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ تیپی یەكەم یاری بكەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button