ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

برۆزۆڤیچ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دادەبڕێت

یاریگا
مارسێلۆ برۆزۆڤیچ، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی کڕواتیا و یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا، ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دادەبڕێت.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی نێرازۆری لە یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر نەمسا لە رانیدا تووشی پێکان بووە و، پشکنینە سەرەتاییەکان دەریانخستووە ئەو یاریزانە نزیکەی سێ بۆ چوار هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

برۆزۆڤیچ بەهۆی ئەم پێکانەی ئەستەمە بەشداری هەردوو یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ بکات.

Back to top button