ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

بارسێلۆنا یاریزانێكی ئینتەر میلانی دەوێت

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی چاوی لە یەكێك لە یاریزانەكانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتالیە لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا.

بارسێلۆنا چاوی لە تواناكانی مارسێلۆ برۆزۆڤیچی كرواتی و ناوەڕاستكاری ئینتەر میلانی ئیتالیە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

گرێبەستەكەی برۆزۆڤیچ لەگەل ئینتەر میلان لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت و یانە كەتەلۆنییەكەش دەیەوێت بو خۆڕایی یاریزانەكە بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە ئەگەری نوێ نەكردنەوەی گرێبەستەكەی ئەوا بارسێلۆنا دەچێتە كێبڕكێی یاریزانە تەمەن 28 سالانەكەوە.

برۆزۆڤیچ لە هاوینی 2016 لە دینامۆزەگرەبەوە پەیوەندی بە ڕیزەكانی نیراتزۆریەوە كرد بە بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button