ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

ئینتەر میلان گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێ كردەوە

یاریگا-

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی گرێبەستی ئەستێرەیەكی یانەكەی نوێ كردەوە.

هەژماری فەڕمی ئینتەر میلان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوێكردنەوەی گرێبەستی مارسیلۆ برۆزۆڤیچی كرواتی تا ساڵی 2026 ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەكەی نیراتزۆریدا بڕی ئەو موچەیەی ئاشكرا نەكراوە كە ساڵانە وەریدەگرێت ، بەڵام سەرچاوەكان ئەوەیان ئاشكراكردووە كە یاریزانە كرواتیەكە بڕی 6.5 ملیۆن یۆرۆ ساڵانە وەردەگرێت.

برۆزۆڤیچ لەم وەرزەدا لەگەڵ ئینتەر بەشداری لە 26 یاریدا كردووە و توانیویەتی گۆڵێك درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button