ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

بارسێلۆنا دەیەوێت برۆزۆڤیچ بگوازێتەوە

یاریگا
مارسێلۆ برۆزۆڤیچ، بەرگریکاری کڕواتی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بووەتە ئامانجی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا ئامادەیە بەرگریکارەکەی نێرازۆری تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە، بەشێوەی خواستن بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، لەگەڵ مەرجی کڕینەوەی هەمیشەیی لە کۆتایی ئەم وەرزە.

برۆزۆڤیچ چەندینجار لەلایەن یانەکەی ئۆفەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەش کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە.

Back to top button