ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

مانچێستەر یونایتد بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستی دی خیا دەکاتەوە

یاریگا
دەیڤید دی خیا، گۆڵپارێزی ئیسپانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و، یانەکەشی بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکاتەوە.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، شەیتانە سوورەکان بیر لەوە دەکەنەوە کە ئایا بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستی گۆڵپارێزی ئیسپان یانەکەیان چالاک بکات یان، ئەوەتا وەرزی داهاتوو بەرێ بکەن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە گرێبەستی دی خیا لە کۆتایی ئەم وەرزە کۆتایی دێت، ئەگەر یانەکە بڕیاری چالاککردنی بژاردەی نوێکردنەوە بدات، ئەوا گۆڵپقرێزەکە تا ساڵی 2024 لە ئۆڵدترافۆرد دەمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button