ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

دی خیا بیر لە وازهێنان لە تۆپی پێ دەكاتەوە

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد كرد دەیڤد دی خیا گۆڵپارێزی ئیسپانی بیر لە وازهێنانی یەكجاری لە تۆپی پێ دەكاتەوە دوای ئەوەی هیچ ئۆفەرێكی لەلایەن یانە گەورەكانی ئەوروپاوە پێنەگەیشت.

گۆڵپارێزەكەی پێشووی مانچێستەر یونایتد لە گواستنەوەكانی هاوینەدا گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی كۆتایی هات و لە ئێستادا بە بێ یانەیە.

بەپێی زانیارییەكانی زە گاردیان دی خیا ئێستا ئامانجی هیچ یانەیەك نیە و بیر لە وازهێنانی یەكجاری لە تۆپی پێ دەكاتەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی گۆڵپارێزە ئیسپانیەكە هیچ ئۆفەرێكی لەلایەن هیچ یانەیەكی گەورەوە پێنەگەیشتووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، دی خیا ئۆفەری لەلایەن یانەكانی سعودیە و چەند یانەیەكی دیكەوە پێگەیشتووە، بەڵام قبوڵی نەكردووە.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، گۆڵپارێزەكەی پێشووی شەیتانە سورەكان لایەنی دارایی ئامانجی سەرەكی بووە لە چوارچێوەكانی گەڕان بۆ یانەیەكی نوێ.

گۆڵپارێزەكەی پێشووتری ئاتلێتیكۆ مەدرید رەنگە بیر لە وازهێنان بکاتەوە ئەگەر ئۆفەری لە یەکێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا پێنەگات بۆ ئەوەی ببێتە گۆڵپارێزی سەرەکی، بەڵام رەنگە کۆتایی ئەمساڵ ئەم بڕیارە بدات، چونکە پەلەی نییە و لە یاریگادا دەمێنێتەوە و خۆی ئامادەیە بۆ ئۆفەرێكی گونجاو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button