ئه‌وروپائیسپانیا

بەیاننامەی بارسێلۆنا سەبارەت بە پێكانی كۆندی و ئاراوخۆ

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی پێكانی جولیس كۆندی و ڕۆناڵدۆ ئاراوخۆ بەرگریكارانی یانەكەی ڕاگەیاند.

كۆندی لە یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر نەمسا لە پاڵەوانیەتی نەیشن لیگ و ئاراوخۆ لە یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر ئێران لە یاری دۆستانەدا تووشی پێكان هاتن.

بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەكی فەڕمیدا ڕایگەیاند دوای ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكیەكان دەركەوت كۆندی لە ماسولكەكانی ڕانی چەپیدا تووشی پێكان بووە و ئاراوخۆ لە ڕانی ڕاستیدا تووشی پێكان بووە و ماوەی گەڕانەوەیان پەیوەستە بە باشبونەوەیانەوە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ ئاشكرایكرد كە چاوەڕوان دەكرێت هەردوو بەرگریكارەكەی بلاوگرانا مانگێك لە یاریگاكان دووبكەونەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button