ئه‌مریکائیسپانیا

بارسێلۆنا کار لەسەر گەڕانەوەی میسی دەکات

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا کار لەسەر گەڕانەوەی لیۆنێل میسی بۆ یانەکەیان دەکەن.

رۆجێر تۆرێلۆ رۆژنامەنوسی ئارجێنتینایی ئاشکرای دەکات، چەندین نامە لە نێوان خوان لاپۆرتا سەرۆکی بلاوگرانا و یاریزانەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان ئالوگۆر کراون و، باس لە ئەگەرەکانی گەڕانەوەی ئەفسانەکە دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا قسەیان لەگەڵ یەکتری نەکردووە.

رۆژنامەنوسەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، بەرپرسانی بارسا ئەگەر وەکو یاریزانە سەرکەوتوو نەبوون لە گەڕانەوە میسی، ئەو کات هەوڵ دەدەن وەکو بالیۆز بیگەڕێننەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button