ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا کار لەسەر گواستنەوەی شوێنگرەوەی بۆسکێتس دەکات

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە ئێستاوە کار لەسەر گواستنەوەی شوێنگرەوەی سێرخیۆ بۆسکێتس ناوەڕاستکاری یانەکەی دەکاتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەوەی ناوەڕاستکارەکەی بلاوگرانا بڕیاریداوە کۆتایی ئەم وەرزە یانەکەی جێبێڵێت، بەرپرسانی ئەو یانەیە کار لەسەر گواستنەوەی شوێنگرەوەی دەکەن و، ئامانجیانە لە نێوان رۆدری ناوەڕاستکاری مانچێستەر سیتی و کیمیچ ناوەڕاستکاری بایرن میونشن یەکێکیان بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

سپۆرت ئاماژەی بەوەش کردووە باشترین بژاردە بۆ شوێنگرەوەی بۆسکێتس، جۆرجینیۆ ناوەڕاستکاری ئیتاڵی یانەی چێڵسیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button