ئه‌وروپائیسپانیا

دزەپێكردنێكی نوێ سەبارەت بە گرێبەستی پیكێ لەگەڵ بارسێلۆنا

یاریگا-

ڕۆژنامەی ” مۆندۆ ” دزەپێكردنێكی نوێی سەبارەت بە گرێبەستی پیكێی لەگەڵ بارسێلۆنا بڵاوكردەوە.

هەمان ئەو سەرچاوەیەی كە مەرجەكانی لیۆنێل میسی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا بڵاوكردەوە لە ساڵی 2020.

بەپێی زانیاریەكانی مۆندۆ پیكێ لەگەڵ بارسێلۆنا زۆرترین موچەی وەردەگرت كە بەرگریكارێك هەیبێت لە جیهاندا ، كە موچەی جێگیری 13.6 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ مافی وێنە و مافەكانی دیكە.

ئەوە ئاشكرا كراوە كە پیكێ داوایكردووە موچەكەی لە ڕامۆس زیاتر بێت ، كە ئەوكات موچەكەی 12.5 ملیۆن یۆرۆ بوو.

ئاماژەش بەوەكراوە پیكێ ساڵانە لەگەڵ بارسێلۆنا 28.4 ملیۆن یۆرۆی وەردەگرت ، تەواوی گرێبەستەكەی لە وەرزی 2017/2018 تا كۆتایی ئەم وەرزە 142 ملیۆن یۆرۆیە.

مۆندۆ ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لە ساڵی 2020 هەندێك لە یاریزانان موچەكانیان دواخست بەهۆی قەیرانی دارایی یانەكەوە گرێبەستەكەی پیكێ و دابەشكردنی بە پێی ساڵەكانمان دەستكەوت كە بەو شێوەیەیە:

18 ملیۆن لە وەرزی 2020/21 دا
27.7 ملیۆن لە وەرزی 2021/22
29.5 ملیۆن لە وەرزی 2022/23 دا
40.8 ملیۆن لە وەرزی 2023/24

 

بابەتی زیاتر

Back to top button